وابڕیاره ئه‌مرۆ دوشەممە فاتیمه ئۆجالان خوشکى و سلێمان ئارسلان خاڵى و که‌سوکارى دوو بەندکراوی دیکە بچنه دورگه‌ى ئیمراڵى و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان سەرکردەی پارتی کرێکرانی کوردستان پەکەکە بکەوێت. خوشکى ، خاڵى ئۆجالان و چەند کەسێکی دیکە داواکارى خۆیان ئاراسته‌ى داواکارى گشتى کۆمارى شارى بورسا کرد بۆ ئەوە سەردانی ئۆجەلان بکەن و دواى په‌سه‌ندکردنى داوەکەیان ئه‌مرۆ به‌ره‌و ئیمراڵى به‌رێکەوتن .وەک ماڵپەری فورات نیوز بڵاویکردۆتەوە : داواکاریی گشتی بورسا رۆژى هه‌ینى رابردوو وه‌ڵامى ئه‌رێنی به داواکه‌ی که‌سوکاری زیندانیانی ئیمراڵی دابووه‌وه . به‌ڵام سه‌رلێدانى خاڵى ئۆجالان سلێمان ئارسلان هه‌فته‌ى رابردوو ره‌تکرایه‌وه ، دواتر رۆژى شه‌ممه به‌فه‌رمى رێگادرا بۆئه‌وه‌ى بچێته ئیمراڵى . به‌وشێویه دواى (14) ساڵ له‌ئاستى یه‌که‌مینه که خزمێکى ئۆجالان ئه‌مرۆ ده‌چێته ئیمراڵى چاوىان بە سەرکردەی پارتی کرێکرانی کوردستان پەکەکە عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ده‌که‌وێت . جێگای ئاماژه‌یه داواکاری گشتی کۆماری شاری بورسا داواکاری چاوپێکه‌وتنی دیله‌ک ئۆجالان کچی فاتمه ئۆجالان ی خوشکی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان و محه‌مه‌د ئارسڵان ی خاڵۆزایان ره‌تکرده‌وه .