نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتیى تازه‌ى توركیا له هه‌رێمى كوردستان كرد
كونسولى گشتیى تازه‌ى توركیا خۆشحاڵیى خۆى نیشان دا كه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه و سڵاو و ڕێزى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاى گه‌یانده سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و هیواى خواست بتوانێ ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا زیاتر په‌ره پێبدات. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى بۆ په‌یوه‌ندیى پته‌وى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له كونسوڵى گشتیى تازه‌ى كۆمارى توركیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست، هاوكات جه‌ختى له‌سه‌ر سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به شێوه‌یه‌كى گشتى و كۆمارى توركیاى دراوسێ و وڵاتانى ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له بایه‌خى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا كرد كه كاریگه‌ریى باشى له‌سه‌ر بووژانهوى كه‌رتى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه هه‌بووه، هه‌روا باس له ئاست و قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان و جووله‌ى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیا كرا. پێشهاته سیاسیه‌كانى ناوخۆى هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.
