لە ئامەد ئێوارە خوانێك بۆ 5 هەزار كەس ئامادە دەكرێت

لە ئامەد ئێوارە خوانێك بۆ 5 هەزار كەس ئامادە دەكرێت
29ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیادا بە مەبەستی باشتر لە یەك نزیك بوونەوەی هێزە ئەمنییەكان و خەڵك بە تایبەتی خەڵكی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ ( باكووری كوردستان) ئاسایشی توركیا دەست بە ئامادە كردنی ئێوارە خوان لە شارە جیاجیاكانی باكووری كوردستاندا دەكات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاوی كردەوە كە بریارە لە سەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە رێكەوتی 2ی مانگی داهاتوودا ئەمنیەتی دیاربەكر لە مەیدانی توپ قاپی ئەو شارەدا ئێوارە خوانێك بۆ زیاتر لە 5 هەزار كەس ئامادە بكات.

بەرپرسانی ئاسایشی دیاربەكر ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەم هەوڵدانە هەڵمەتێكی نوێ حكوومەتی توركیایە و ئارمانج لەم هەوڵدانە ئاشت كردنەوەی خەڵك و هێزە ئەمنییەكانی توركیا و بەهێزتر كردنی پەیوەندییەكانی نێوان خەڵك و هێزە ئەمنییەكانە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە مەیدانی توپ قاپی دیاربەكر ئەو مەیدانەیە كە شێخ سەعید و هاوڕێكانی لە ساڵی 1935دا تێیادا لە سێدارە درابوون
Top