لە خۆپشاندانێکدا داوای لێپرسینەوە و قەرەبوکردنەوەی ئەو رۆژنامەنوسانە دەکرێت کە پێشێلکاریان بەرامبەر ئەنجام دەدرێ
لەبەشێکی یاداشتکەدا ھاتوو ھێرشەکان بۆ سەر رۆژنامەنوسان و پێشێلکردرنی کاری رۆژنامەنوسی و ئازادی رادەڕبرین نەک تەنھا لە پایتەخەت بە ڵکو لە سەرانسەری ھەرێم بەردەوامە و ئەنجامدەرانی بەبێ سزا بۆی دەردەچن ، بۆیە ئێمە لەو یاداشتەدا داوا دەکەین یاسای کاری رۆژنامەنوسی جێبەجێ بکرێ و رێز لە یاساکان ھەرێم بگرن ، ھەروەک ھاتووە ھەر دەستدرێژیەک بۆ سەر رۆژنامەنوسان ھەمان سزایە کاتێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر فەرمانبەرێکی حکومی .
ھەرلە یاداشتنامەکدا ھاتووە لەماوەی رابردوو لەلایەن ھێزە ئەمنیەکان و پاسەوانانی بەرپرسان و تەنانەت پاسەوانی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکان ھێرش کراوەتە سەر رۆژنامەنوسان ، بەجۆرێک وای لێھاتووە ھیچ کەسێکی حکومی سڵ لە پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسشن نەکاتەوە,.
دواتر نوێنەری خۆپشاندەران لە گەڵ پارێزگاری ھەولێر کۆبونەوە و یاداشتەکەیان پێشکەشکرد ، ئەویش لەلایەنخۆیەوە بەڵێنی دا داواکارییەکانیان بگەیەنێتە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستنان.
