شاندێکی وەزارەتی داد سەردانی ئەڵمانیای کرد

شاندێکی وەزارەتی داد سەردانی ئەڵمانیای کرد
29ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوون بە سیستمی بەئەلەکترۆنی کردنی ئیشوکارو دۆکێۆمێنتەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، شاندێکی وەزارەتی داد سەردانی ئەڵمانیای کرد، شاندەکەی وەزارەتی داد کە بەسەرۆکایەتی دکتۆر \"لوقمان عومەر حسێن\"" بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بوو، سەرەتا سەردانی شاری نۆرمبێرگیان کردو لەوێ لە چەندین سیمینارو ۆرک شۆپ بەشدرایان کرد کە پێشخستنی ئیشوکاری تۆمارکردنی خانوبەرەو زەویووزارو بەئەلەکترۆنی کردنی کارو دۆکیۆمێنتەکان، تەوەری سەرەکی دیدارو سیمینارەکان بوون.

لەلایەکی دیکەوەو بۆ ئاشنابوون بە ھەنگاوە پێویستەکانی بەئەلەکترۆنی کردنی ئیشوکارەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە. پارێزگاری شاری نۆرمبێرگ پێشوازی گەرمی لە شاندەکەی وەزارەتی داد کرد و لە کۆتایی دیدارەکەشدا خەلاتی بەخشییە دکتۆر لوقمان عومەر .

سەردانی شاندەکە کە پێنج رۆژی خایاند لەسەر داوەتی کۆمپانیای (I.SO)ی ئەڵمانی بوو، تیایدا جگە لە تەلاری پارێزگاری نۆرمبێرگ ، فەرمانگەکانی ئای تی و رووپێوکاری و تۆمارکردنی خانوبەرە و شارەوانیەکان و چەند کۆمپانیای سێکتەری تایبەتمەند بە میکانیزم و ئیشوکارە کارەکانی تۆمارکردنی خانوبەرەشیان بەسەر کردەوە. لە ھەموو دیدارو کۆبونەوەکاندا شاندی وەزارەتی دادو شارەزایان و بەرپرسانی ئەڵمان، لەسەر چۆنێتی بەئەلەکترۆنی کردن و ئیشوکارەکانی تۆمارکردنی خانوبەرە بیروڕایان گۆڕییەوەو دووپاتیان لە سەر ئەوە کردەوە کە چۆن دەکرێت ھەرێمی کوردستانیش لەو بارەیەوە بە پێشکەوتنی وڵاتێکی وەک ئەلمَانیا بگات. "
Top