ئەمشەو لەسلێمانی خۆپێشاندان دەكرێت
گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان \" دژی ناردنی گەنجان بەناوی جیهاد بۆ سووریا و داخستنی سنوور بەڕووی رۆژئاوادا \""ئەمشەو خۆپێشاندانێكی هێمنانە لە سلێمانی رێكدەخات.
هەڵۆ عوسمان، بەرپرسی راگەیاندنی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان، بە(رووداو)ی راگەیاند\"" خۆپێشاندانەكەیان كاژێر 8ی ئەمشەو لە شەقامی سالمەوە بۆ بەردەم باخی گشتی سلێمانی دەست پێدەكات و مۆڵەتیشمان وەرنەگرتووە\""
هەڵۆ عوسمان گوتیشی\"" نیگەرانین بەو چەواشەكارییانەی كە لەلایەن باشووری كوردستانەوە، كۆمەڵێك گەنج هەڵدەخەڵەتێنرێن و بەناوی جیهادەوە رەوانەی سووریا دەكرێن، بەڵام دواتر لەرێگەی توركیاوە رادەستی سوپای توندڕەوەی ئیسلامی(النصر) دەكرێن و دژی یەكینەكانی پاراستی گەل (یەپەگە) كە سوپایەكی میللی كوردییە بەكار دەهێنرێن\"".
هەڵۆ عوسمان نیگەرانی رێكخراوەكەیانی لەبەرامبەر داخستنی سنوورەكانی نێوان باشووری كوردستان و رۆژئاوا خستەروو و گوتی\"" بەداخەوە بەمەبەستی سیاسی پەنابەرانی رۆژئاوا رێگەیان پێدەدرێت بێنە نێو باشووری كوردستان، بەڵام بە پێچەوانەوە لێیان قەدەخەكراوە، چونكە ئەوانەی لەباشوورەوە دەڕۆَن زۆربەیان بۆ یارمەتی و كۆمەككردنی كوردانی رۆژئاوا دەچن بۆیە رێگەیان پێ نادرێت\"".
رووداو "
