زیاتر له دوو هەزار نوێنەر و سەد رۆژنامەنووس بۆ هەڵبژاردنی هەرێم ناویان تۆمار کردووه
\"میقداد شەریفی\"" سەرۆکی کارگێڕیی هەڵبژاردن له کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان به \""شەفەق نیوز\""ی راگەیاندووه: ژمارەی رۆژنامەنووسانی مۆڵەتپێدراو لەلایەن کۆمسیۆنەوه تاکو ئەمڕۆ گەیشتۆته ١٠١کەس.
میقداد شەریفی ئاشکراشی کرد که کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لێژنەی هەرێم، تاکو ئێشتا ٢١٠١نوێنەریان له لایەنه سیاسییەکان تۆمار کردووه.
شەریفی گوتی: رێژەی چاودێرانی خۆجەیی مۆڵەتپێدراو گەیشتۆته ٤٦٠کەس. هەروەها داوای له رێکخراوەکانی خۆجەیی و نێودەوڵەتیی تایبەت به هەڵبژاردن کرد که سەردانی کۆمیسیۆن یان لێژنەی هەرێم بکەن بۆ ئەوەی مۆڵەت وەربگرن بۆ ئەوەی له هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠١٣ی هەرێمی کوردستان ئاماده بن."
