تەنها ئەمساڵ زیاتر لە 30 كرێكار لەهەرێمی كوردستان لەسەر كارەكانیان گیانیان لەدەستداوە
یاسین عەزیز سەرۆكی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆKDP. infoگوتی: بەپێی ئەو زانیاریانەی لای ئێمە تۆماركراوە زیاتر لە 30 كرێكارار لە ئەمساڵدا لەسەركارەكانیان بەهۆی رووداوی دڵتەزێنەوە گیانیان لەدەستداوە بەڵام ژمارەی زامدارەكان لە لقی سەندیداكان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەڕای من ژمارەكە لەئەوەی ئێستا هەیە زیاترە چونكە حاڵەت هەبووەو لای ئێمە تۆمارنەكراوە یاخود پێی نەزانراوە.
سەبارەت بە گرتەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست لەگەڵ ئەو كەسانەی كە بوونەتە هۆی روودانی رووداوی دڵتەزێن لەشوێنی كاری كرێكاران بەتایبەتی خاوەنكار و كۆمپانیاكان سەرۆكی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكاران گوتی: تاوەكو ئێستا چەند كەیسێكی سەرپێچی هەبووەو چۆتە دادگای كار بەڵام ئێمە قسەمان لەسەر ئەو بابەتەش هەیە چونكە ئەو دادوەرانە تایبەتمەند نین بە كرێكاران.
