پێشنیاردەکرێت ئەو مەلایانەی خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید کردووە لەوتار دان دووربخرێنەوە

پێشنیاردەکرێت ئەو مەلایانەی خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید کردووە لەوتار دان دووربخرێنەوە
28ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشنیاردەکات ئەو مامۆستا ئاینیانەی کە خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان پاڵاوتووه‌ لە ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە وتاردانی مزگەوتەکان دوریان خەنەوە.

لەمبارەیەوە مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: پێشنیارێکی ئامادەکردووە و ئاراستەی وەزیری ئەوقافی دەکات، بۆ ئەوەی ئەو مەلایانەی خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندیدکردووە، لە وتاردان دوربخرێنەوە تاوەکو ھەڵبژاردنەکان کۆتایی پێدێت.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: بڕیارە ئەم پێشنیارە بخريته بەردەم وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان .

نەقشبەندی رونیشیکرده‌وە، پێش ماوەیەک سەرۆکایەتی ھەرێمیش داوای لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کردووە بێ لایەن بن لە پروپاگندەی ھەڵبژاردنەکان و یەکێتی زانایانیش داوای لە مامۆستایانی ئاینی کردووە مینبەری مزگەوتەکان بۆ پروپاگه‌ندەی ھەڵبژاردن بەکار نەھێنن، بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە منیش ئەم پێشنیارە دەخەمە بەردەم وەزیری ئەوقاف بۆ ئەوەی مامۆستایان خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید کردووە تاوەکو کۆتایی ھەڵبژارد لە وتار دان دووربخرێنەوە.

ناوبراو راشیگەیاند: ئالیەتی جێبەجێکردنی ئەم پێشنیارە بۆ وەزیری ئەوقاف بەجێدەھێڵم ئایە لەماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن چاودێریان بکرێت یاخود لەوتار دان دووربخرێنەوە، بەڵام من پێم باشە تاوەکو ھەڵبژاردن کۆتایی دێت لە وتار دان دوور بخرێنەوە.
Top