بریارە بەر لە جەژنی رەمەزان جووتێک حاجی لەقلەق ھێلانەکەی سەر منارەی مزگەوتی خانەقای پایتەخت ئاوەدان بکەنەوە
لە دیدارەکەدا سەرکەوتنی ھەولەکان راگەیاندرا کە جووتێک حاجی لەقلەق وەکو بەرنامەی یەکەم کە تەمەنیان کەمتر لەسالێکە ئامادەن بۆ دانانەوەیان لە سەر ھێلانەکەو راھێنانیان لەگەڵ ژینگەی دەورووبەرەکەو دابین کردنی پێداویستی بژێوی و خۆراک بۆیان و ، تەرخان کردنی کەسانێک بۆ چاودێری و سەرپەرشتیکردنیان و بەر لە جەژنی رەمەزانی پیرۆزیش جووتە حاجی لەقلەقەکە دادەنرێن و نیشتەجێ دەکرێن .
بەرێوەبەری راگەیاندنی پارێزگا رایگەیاند کە پارێزگاری ھەولێر زۆر پەرۆشی ئەم بەرنامەیە بووەو ھەموو پشتەوانییەکی لەم کارە کردووە ، کە سالانێکە خەلکی ھەولێر پەرۆشی ئەوە بوونە دووبارە حاجی لەقلەق بگەرێتەوە سەر ئەو منارەیەو تێکەل بەژیانی خەلکی ھەولێر ببێتەوە ، راشیگەیاند کە ژمارەیەکی زۆرتر لە حاجی لەقلەق بۆ ئەم دەورووبەرەی مزگەوتەکەو پارکی شار و ئەو پارکانەی تری شاری ھەولێر دەھێنرێن و رادەھێنرێن بۆ مانەوەیان بەشێوەی ھەمیشەیی وەکو کلتوورێکی رەسەنی شاری ھەولێر .
