ئەردۆغان لە دامەزاندنی ناوچەیەکی سەربەخۆ لە رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەدات

ئەردۆغان لە دامەزاندنی ناوچەیەکی سەربەخۆ لە رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەدات
27ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆک وەزیرانی تورکیا هۆشداری دەدات لە دامەزاندنی ناوچەیەکی سەربەخۆ لە رۆژئاوای كوردستان ئەوەش دەخاتەروو کە ئەگەر ئەو هەنگاوێک لە بارەیەوە بهاوێژرێت. ئەو دەم لەرێگەی هێزەوە رووبەرووی دەبینەوە و لە هەر هەنگاوێكی هەڵە و مەترسیدار كە زیان بەئاسایشی توركیا نکۆڵی لە هەنگاونانی ناکەین . کەناڵی 24 تورکیا بڵاویکردەوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا لەلێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرد .کە لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسی دەزگای میتی و وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی ئەنجامی دابوو ئەردۆغان رایگەیاند: هۆشداری پێویست دراوەتە كوردەكانی رۆژ ئاوای کوردستان تێدا ئاگادار دەكرێنەوە كە ئەو هەنگاوانەی بۆ پێكهێنانی قەوارەیەكی سەربەخۆ لەو ناوچەیە دەینێن هەڵەو مەترسیدارە و تورکیا بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات ، بۆ ئەمەش ئەوە بەدوور نازانرێت تورکیا هیز بەکار بهێنێت. هاوکات وەک سەرچاوەكانی هەواڵی تورکیا بڵاویان کردۆتەوە ئەنقەرە لە هەوڵدایە بۆ وەرگرتنی گرەنتی لە پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە، کە ئێستا لە رۆژ ئاوای کوردستان باڵا دەستە و دەخوازیت حکومەت و دەستورێک پیک بێنێت. هەڕەشە نەكاتە سەر ئاسایشی توركیا و كارنەكات بۆ دامەزراندنی ناوچەیەكی سەربەخۆ لەرێگەی هێزەوە.
Top