بۆ دامەزراندنی كارمەندانی كۆمسیۆن ، وەزارەتی كار داوا دەكات سود لە گەنجان و دەرچووانی بێ‌ كار وەربگیرێـت

بۆ دامەزراندنی كارمەندانی كۆمسیۆن ، وەزارەتی كار داوا دەكات سود لە گەنجان و دەرچووانی بێ‌ كار وەربگیرێـت
27ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە نوسراوێكدا داوا لەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق دەكات بۆ دامەزراندنی كارمەندانی كۆمیسیۆن، سوود لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم و ئەو گەنجانە وەربگیریت كە لەڕێگەی وەزارەتی كار ناویان بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و بیمەی بێ‌ كاری تۆماركردووە.

لە نوسراوێكی رەسمیدا كە لەرۆژی 2013/7/24 دەرچووەو ئیمزای وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەسەرە، ئەم وەزارەتە داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق دەكات بەمەبەستی دامەزراندنی كارمەندانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان، سوود لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم و ئەو گەنجانە وەربگیریت كە لەڕێگەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ناویان بۆ دۆزینەوەی هەلی كار تۆماركردووە.

وەك لە نوسراوەكەدا هاتووە ئامانج لەم داواكارییەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دۆزینەوەی هەلی كارە بۆ دەرچووان و بێ‌ كاران لەڕێگەی وەزارەت و خستنە سەركاریان، بەشێوەیەك سەرجەمی ئەوانەی لەڕێگەی وەزارەت ناویان تۆمار كردووە وەك بێ‌ كار، سوودیان لێوەربگیرێت بۆ دامەزراندن وەك كارمەند لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.

جێگەی ئاماژە بۆ كردنە نوسراوەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم لە رۆژی 2013/7/24 دەرچووەو لەرۆژی 2013/7/25 گەیەنراوەتە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن.
Top