ئۆپۆزیسیۆن، هەڕەشەی بایكۆتكردنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دەكات
لە كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، 5 كورسی بۆ باشووری كوردستان دانراوە، كە 3 كورسی بۆ پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەبێت و یەك كورسی بۆ یەكگرتوو و كۆمەڵ و یەك كورسیش بۆ حیزبەكانی دیكەی باشووری كوردستان تەرخان كراوە.
محەممەد حەكیم، گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی، پێشتر بە (رووداو)ی راگەیاند: \"ئێمە پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستانمان ئاگاداركردۆتەوە لە ئەگەری نەبوونی كورسی تایبەت بە كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، ئێمە وەك كۆمەڵ ئەو كۆبوونەوەیە بایكۆت دەكەین\"".
محەممەد حەكیم گوتیشی \"" تەنانەت ئەگەر یەكگرتوو ئێمە بكات بە نوێنەری خۆی ئێمە قبوڵی ناكەین، بۆ ئەوەی هەركام لە ئێمە دەبێت نوێنەری تایبەتی خۆمان هەبێت لەو كۆنگرەیەدا\"".
گوتەبێژی كۆمەڵ سەبارەت بە هەڵوێستی گۆڕان لەسەر ئەو پرسە و ئەگەری بایكۆتكردنی ئەو حیزبە لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو گوتی \""پێموایە ئەوانیش بایكۆتی بكەن، ئەگەر گۆڕان و یەكگرتوو لەگەڵ ئێمە هاودەنگ بن ئەوە یەكڕیزی ئۆپۆزیسیۆن دەردەخات و ئێمە سوپاسیان دەكەین\"".
خەلیل ئیبراهیم، نوێنەری یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆنگرەكە رایگەیاند:\""ئێمە لە بەرامبەر كۆمەڵی ئیسلامی تووشی ئیحراجبوون بووین، بۆیە بڕیارمان دا كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بایكۆت بكەین\"".
لای خۆشیەوە جەلال جەوهەر، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، گوتی: لەبەر یەكڕیزی هەرسێ لایەنەكەی ئۆپۆزیسیۆن بڕیارماندا نەچینە كۆبوونەوەكەو بایكۆتی بكەین\"".
رووداو"
