لە تەقینەوەکەی دووزخورماتوو زیاتر لە ٢٠بریندار ھەیە

لە تەقینەوەکەی دووزخورماتوو زیاتر لە ٢٠بریندار ھەیە
بە پێی دواین زانیاری کە دەست ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر کەوتووە لە تەقینەوەکەی ئەمرۆی دووزخورماتوو، .زیاتر له‌ ٢٢ کەس برینداربوونە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووزخورماتوو بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ دوای ئەوەی کاتژمێر دووی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لە ناو بازاری\"حجوب\""ی شارۆچکەی دووزخورماتوو ماتۆرسکیلێکی بۆمبرێژکراو تەقییەوە، بە پێی دواین زانیاری کە لە نەخۆشخانەی دووزخورماتوو بە دەستیان گەیشتووە ٢٢ کەسە برینداربووە و برینی ھەندێکیان سەختە.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس ئاماژەشیدا، لە بەر ئەوەی ناوچەی تەقینەوەکە دەکەوێتە گەرەکێکی تورکمان نیشینی شارۆچکەکەوە، زۆربەی قوربانییەکان تورکمانن.

لای خۆشیەوە قایمقامی دووزخورماتوو رایگەیاند، بە پێی ھەندێ زانیاری سەرەتایی لەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەک ھاووڵاتیش برینداربوونه‌.

شەلال ئاماژەشیدا، لەبەر تازەیی رووداوەکە و سەرقاڵی ھێزە ئەمنییەکان و بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان تا ئێستا زانیاری تەواویان بە دەست نەگەیشتووە.
"
Top