رێكخراوی UNHCR هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەرز دەنرخێنێت
دوێنێ 23/7/2013 هەماهەنگیكاری رێكخراوی UNHCRـی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان \"ویكلف سۆنگوا\"" سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیی كرد و لەلایەن جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی موسا ئەحمەد پێشوازی لێكرا.
سەرەتای دیدارەكە موسا ئەحمەد تیشكی خستە سەر كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان كە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و یارمەتی بەسەریاندا دابەش دەكات و ئاماژەی بەوەش دا كە جگە لەناوخۆی هەرێمی كوردستان، هەوڵیان داوە هاوكاری و كۆمەك و یارمەتییەكانیان بگەیەننە ناوخۆی رۆژئاوای سووریا.
لە بەرامبەردا هەماهەنگیكاری رێكخراوی UNHCR \""ویكلف سۆنگوا\"" سوپاس و ستایشی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد بۆ بەهاناوەچوونی ئاوارەكان و ئومێدی خواست لە ئایندەدا بتوانن پێكەوە و بە پشتبەستن بە شارەزاییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەت و هاوكارییەكانیان بەجێ بگەیەنن."
