له که‌لار دزێکی موبایل ده‌ستگیر کرا
گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان موقه‌ده‌م \""حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د\"" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی شه‌هیدانه‌وه له شاری که‌لار، توانیان له ماوه‌ی که‌متر له دوو کاتژمێر دزێک به ناوی \""س.ع.ن\""، ته‌مه‌ن 22ساڵ، ده‌ستگیر بکه‌ن که ئه‌و گه‌نجه پیشه‌ی کاسب و دانشتووی گه‌ڕه‌کی شه‌هیدانی شاره‌که‌یه.
موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن ئاماژه‌شی دا: ئه‌و تۆمه‌تباره پێنج موبایلی گرانبه‌های له جۆری \""سامسۆنگ گالاکسی\"" له دووکانێکی سه‌ر شه‌قامی گه‌ڕه‌کی سه‌د ماڵه‌که‌ی شاره‌که دزیبوو که نرخی ئه‌و موبایلانه به 2500دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
روونیشی کرده‌وه: دوای ده‌ستگیرکردنی راسته‌وخۆ دانی به تاوانه‌که‌یدا ناو ئێستا به فه‌رمانی دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه به‌پێی ماده‌ی446 یاسای سزادان راگیراوه و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه."
