لە دیالە شەش داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر کران

لە دیالە شەش داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر کران
لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی هێزە ئەمنیەكان لە گوندێكی نزیك باقووبە، چوار داواكراو و گومانلێكراو دەستگیركران.

وتەبێژی پۆلیسی دیالە، موقەدەم غالب عەتییە، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە هەڵمەتەكەدا كە بۆ سەر گوندی مرادییەی نزیك باقووبە ئەنجامدرا، چوار كەس دەستگیركران كە دوانیان گومانلێكراوبوون و دوانیشیان داواكرابوون و یەكێك لەو داواكراوانەش بەهۆی تێوەگلانی بە كاری تیرۆریستی و هاوكاری گروپە چەكدارەكانەوە بە پێی مادەی چواری تیرۆر، داواكراوبووە.

موقەدەم غالب، ئاماژەشدا: هاوكات شەش تۆمەتباریان پاش سەلماندنی بێ تاوانییان، ئازادكردووە كە پێشتر لە هەڵمەتەكانی پۆلیسدا دەستگیركرابوون..
Top