٢٦ ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو دەنگیان بە سەلاحەدین بەهائەدین بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم نەداوە
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست \"باس\"" کەوتوون، ئەو کاتەی کە سەلاحەدین بەهائەدین بەتەما بووە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی هەریم کاندید بکات، لە نێو سەرکردایەتیی یەکگروودا بۆئەم مەبەستە راپرسییەک ئەنجام دراوە.
بە پێی زانیاریەکان، لەو راپرسییەدا لەکۆی ٢٨ ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی، ٢٦کەسیان لە دەنگدانەکەدا بە \""نەخێر\"" وەڵامیان داوەتەوە و لە گەڵ ئەوە نەبوون کە ئەمیندارەکەی پێشوویان بۆ ئەو پۆستە بپاڵێودرێت و یەکگرتوو پشتگیریی لێبکات.
بە پێی هەواڵکەی \""باس\""، ئەبوبەکر کاروانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یکگرتوو، وێڕای ئەوەی بێئاگایی خۆی لەم هەواڵە راگەیاند، گوتی: بەرلەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم دوابخرێت، زانیاریی ئەوەمان هەبوو کە ئەم هەڵبژاردنە دوا دەخرێت و حەزمان نەدەکرد ئەگەر لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا نەگەینە ئەنجامێک، هیچ کاندیدێکی دیاریکراومان هەبێت.
پێشتر، هۆگر غەریب، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی هەولێری یەکگرتوو، رایگەیاندبوو: ئەم حزبە بۆ پشتیوانیکردن لە سەلاحەدین بەهائەدین خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام لەئاستی خوارەوەی حزبکەدا جەماوەرەکەیان چاوەڕوانن پشتیوانی لە ئەمنیداری پێشوویان بکرێت."
