سوپای توركیا: لە بەرانبەر هیچ هێرشێكدا بێ وەڵام نابین

سوپای توركیا: لە بەرانبەر هیچ هێرشێكدا بێ وەڵام نابین
23ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- رۆژی دووشەممە سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا سەبارەت بە بارودۆخی سووریا و رووداوەكانی سەر سنووری نێوان سووریا و توركیا راگەیندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و رایگەیاندووە كە سوپای توركیا لە ئامادەباشی دایە و لە بەرامبەر هیچ جۆرە هێرشێكدا بێ دەنگ نابێت.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سون سەیفەی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە سوپا لە بە پێ یاسا و لە سەر داواكاری حكوومەت لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی سووریا دەكات و لە ئەگەری روودانی هەر جۆرە رووداوێكی نەخوازراودا سوپا ئامادەیە كە لە چوارچێوەی یاساكاندا وەڵام بداتەوە بەرگری لە خاك و هاووڵاتییانی توركیا بكات.

لە بەشێكی دیكەی راگەیندراوەكەی سەرۆك ئەركانی سوپای توركیادا جەخت لە سەر ئەوە كراوەتەوە كە سوپا لە سەر سنوورەكانی نێوان توركیا و سووریادا لە ئامادەباشی دایە و بە زووترین كات وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە كە لە خاكی سووریاوە بكرێنە سەر توركیا.
Top