یەكێتی زانایان داوا لە لایەنەكان دەكات مزگەوت نەكەنە شوێنی رێكلامی هەڵبژاردن

 یەكێتی زانایان داوا لە لایەنەكان دەكات مزگەوت نەكەنە شوێنی رێكلامی هەڵبژاردن
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات مزگەوت‌ و شوێنە ئایینییەكان‌ و دروشمە ئایینییەكان وەك كەرەستەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنن.

لە پەیامی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هاتووە \"لە سەروبەندی هاتنی وادەی رێكلامكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان نزیكدەبینەوە و پێویستە لایەنە سیاسییەكان مزگەوت‌ و شوێنە ئایینییەكان‌ و دروشمە ئایینییەكان وەك كەرەستەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنن\"".

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا، زانایانی ئایینی ئیسلامی دەڵێن \""دەبێت شوێن و دروشمە ئایینییەكان پارێزگارییان لێ بكرێت‌ و نەخرێنە ناو پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە و دەست بە سەربەخۆیی ئەم شوێنانەوە بگیرێت، چونكە ئەمانە شوێنی گشتی‌ و پیرۆزن، بەكارهێنیان بۆ ریكلامی هەڵبژاردن، زیانگەیاندنە بەم پێگانە‌ و بچووكردنەوەی ئەم شوێنە پیرۆزانەیە\"".

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لە كۆتایی پەیامەكەیاندا گووتوویانە \""چاكتر وایە كێبڕكێ‌ لەسەر پڕۆژەی خزمەتگوزاری‌ و ئاوەدانكردنەوە‌ و گوزەرانی خەڵك بكرێت و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و وەزارەتی ئەوقافیش رێوشوێنی خۆیان هەبێت بۆ هەر سەرپێچییەك، كە ئەنجام بدرێت


















رووداو"
Top