کەرکوک؛ پێشمەرگەیەک کوژرا و پۆلیسێکیش بریندار بوو

کەرکوک؛ پێشمەرگەیەک کوژرا و پۆلیسێکیش بریندار بوو
ئەمڕۆ لە کاتی تێپەڕ بوونی کاروانێکی هێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکی چێندراو پێیاندا تەقییەوە بووه هۆی گیان لەدەست دانی پێشمەرگەیەک، هەروەها لە نزیک پێشانگاکان بۆمبێکی دیکه دەتەقێتەوە و دەبێتە هۆی بریندار بوونی پۆلیسێک.

سەبارەت بەم رووداوانه، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک به ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لە نزیک گەڕەکی پێشەسازیی کەرکوک بۆمبێک چێدنراو بە کاروانێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە بووه هۆی بریندار بوونی پێشمەرگەیەک، بەڵام لە کاتی گواستەنەوەی بۆ نەخۆشخانەی کەرکوک گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەکە گوتی: هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەوە پێشمەرگەیە ئەوە بووە لە کاتی تەقینەوەکە جگە لە بریندار بوونی پەستانی خوێنی بەرز بۆتەوە.

به گوتەی ئەم سەرچاوەیه، لەلایەکی دیکەشەوە هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای فرۆکەخانەی کەرکوک لە نزیک پێشانگاکان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی پۆلیس، پۆلیسێک بریندار بوو.
Top