ژووری عەملیات پلانێکی نوێ ئەمنی بۆ بەغدا دادەنێت
ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق \"عەباس ئەلبەیاتی\"" لە لیستی دەوڵەتی یاسا بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: لێژنەی ئەمن و بەرگری کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی ئەنجام دا و تێیدا باس لە دوایین کردەوە تیرۆریستیەکان کرا و چونیەتیی کۆنتڕۆڵ کردنی پارێزگای بەغدا لە رووی ئەمنیەوە و هەروەها لە کۆبوونەوەکدا نوێنەرانی عەمەلیاتی بەغدا ئاماژەیان بەوە کرد کە پلانێکی ئەمنیی نوێیان هەیە بۆ کونترۆڵ کردنی شارەکە ئەویش بە دانانی خاڵی پشکنین لە چەند ناوچەیەک و هەروەها زیاد کردنی رێژەی پۆلیسی هەواڵگری.
بەیاتی گوتی: ئێمە وەکو لێژنەی ئەمن و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران بە هەموو شێوەیەک یارمەتی و هاوکاریی ژووری عەمەلیاتی بەغدا دەکەین بۆ کۆنترۆل کردنی شارەکە و دەستگیر کردنی تیرۆریستان."
