هێزە كوردییەكان كێڵگە نەوتییەكانی سوریا كۆنتڕۆڵ دەكەن
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، هێزەكانی یەپەگە توانیویانە كۆنتڕۆڵی شاری سەرێ كانێ بگرنە دەست کە چەندین كێڵگەی نەوتی تێدایە و لە شارۆچكەی رمێلان نزیكە كە بە كەركوكی سوریا ناسراوە و زۆرترین نەوتی سوریا لە رمێلانەیە كە ئێستا لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەو هێزە كوردییەدایە.
بەپێی قسەی چالاكەوانە مەیدانییەكانی ناوچە كوردییەكان، ئەو بۆڕییە نەوتانەی ئەو ناوچەیە ماوەیەكە وەستاون، بەڵام هەندێكیان هێشتا كار دەكەن و نەوت رەوانەی شارەكانی حومز و بانیاز دەكەن.
بەپێی راپۆرتێكی حكومەتی ئەمریكا لەوەتەی شەڕی ناوخۆی سوریا لەساڵی٢٠١١ـەوە دەستی پێكردووە ، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی ئەم وڵاتە بەرێژەی لەسەدا60 كەمی كردووە.
هەروەها هێزە كوردییەكان توانیویانە كۆنتڕۆڵی شارۆچكەی سویەدیا كە ئەو شارۆچكەیەش بەوە ناسراوە لە نەوتدا دەوڵەمەندە.
