لە سەعدیە بەهۆی تەقینەوەیەكەوە پێشمەرگەیەك قاچێكی لە دەستدا

لە سەعدیە بەهۆی تەقینەوەیەكەوە پێشمەرگەیەك قاچێكی لە دەستدا
21ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- شەوی رابردوو لە شارەدێی سەعدییەی سەر بە شاری خانەقین، بۆمبێكی لكێندراو بە ماتۆرسكیلی هاووڵاتییەكدا تەقیییەوە و بەهۆیەوە هاووڵاتیەکە قاچێكی لە دەستدا. بە وتەی سەرچاوەیەكیش ئەم هاووڵاتییە پێشمەرگەی یەكێـتی نیشتمانی كوردستانە.


سەرچاوەیەك لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی كەلار بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە ناوی \"رەشید كەریم\""ە و پێشمەرگەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و بەهۆی تەقینەوەكەوە قاچێكی لە دەستداوە و لەبەر خراپی باری تەندروستی پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی كەلار، راستەوخۆ ڕەوانەی سلێمانی كراوە.

ئاماژەشیدا، بە وتەی كەسوكاری ئەو پێشمەرگەیە بە ماتۆرسكیلەكەی چووەتە دەرەوە، بەڵام بۆمبێكی لكێندراو كە پێشتر بۆی دانرابوو، پێیدا تەقیوەتەوە."
Top