ناوی سەرۆكی لیستەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

 ناوی سەرۆكی لیستەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
زۆرینەی هێزو لایەنە سیاسییەكان لیستی كاندیدانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووەو بریارە ئەمڕۆ پێشكەشی كۆمسیۆنی بكەن.

دوای درێژكردنەوەی چەند جارێكی وادەكە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ 20-7-2013ی وەك دوایین رۆژ بۆ پێشكەشكردنی لیستی ناوی كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان دیاریكرد، پێویستە ئەمڕۆش لایەنەكان لیستەكە بدەنە كۆمسیۆن.

تاوەكو ئێستا جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆربەی لایەنەكان سەرۆكی لیستەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە، هەرچەندە دەنگۆی دیاریكردنی فازیل میرانی بە سەرۆكی لیست لە ئارادایە، بەڵام هێشتا پارتی بە فەرمی یەكلایی نەكردووەتەوە.

ناوی سەرۆكی لیستەكان:

- بزووتنەوەی گۆڕان، یوسف محەممەد، رێكخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی.

- یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئەرسەلان بایز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئێستای پەرلەمان.

- بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، شوان قەڵادزەیی، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی.

- كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، مەڕوان گەڵاڵی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی.

- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، مەولود باوە موراد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی.

- حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی فراكسیۆنی سۆسیالیست لە پەرلەمانی كوردستان.

بڕیارە رۆژی 21ی ئەیلول، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت. هاوكات كۆمسیۆن لەسەر زاری سەربەست ئامێدی، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ شەممە دواڕۆژە بۆ ئەوەی حیزبەكان لیستی كاندیدەكانیان پێشكەشی كۆمسیۆن بكەن.رووداو
Top