ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوانی حیزبەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان
بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەندرێن محەمەد، ڕایگەیاند:\" کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆئەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لیستی ناوی پاڵێوراوەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن\"".
هەندرێن محەمەد،گوتی:\""پێشوەختە لایەنە سیاسیەکانمان ئاگادار کردۆتەوە کە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ، دواین وادەیەو دەبێت تاکو ئەوکاتە لیستەکان پێشکەش بە کۆمیسیۆن کرا بێت\"".
بڕیارە ڕۆژی ٢١ ئەیلوولی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی کاندیدانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
"
