محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود پشتگیرى له په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات
به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سڵاو و ڕێز.
په‌یامه‌كه‌ی دوێنێی به‌ڕێزتان به هه‌مان گیانی پێشمه‌رگانه‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان، كه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می ئه‌و خه‌بات و خۆنه‌ویستیه‌ی پێشمه‌رگه‌و گه‌لی تێكۆشه‌ری كوردستانه، هه‌نگاوێكی تره بۆ پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و جه‌خت كردنه‌وه له چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا، به میكانیزمه قانوونییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئازادیی كوردستانه‌وه به‌ره‌ی كوردستانی وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌كان بریاری مێژوویی لێداو ده‌سه‌ڵاتی له شۆڕش و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه گواسته‌وه بۆ په‌رله‌مان و حوكمی قانون.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ڕێزتان له‌و په‌یامه‌دا بۆ خه‌بات و فیداكاریی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له رۆژگاری سه‌خت و دژوار‌دا له‌پێناو بوون و مانه‌وه‌ی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان، وه‌ك ئه‌مه‌كداری و به سوپاسه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، كه ئه‌و فیداكاریه له خه‌باتی سه‌ختی شاخدا گه‌وره‌ترین شانازییه بۆ هه‌موو تێكۆشه‌رانی ئه‌و كاروانه.
سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستور ئێمه پێشتر و ئێستاش بوونی ده‌ستور به پێویستییه‌كی گرنگی كوردستان و پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تداری و موئه‌سه‌ساتی ده‌زانین و پشتیوانیی له هه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به بڕیارێكی نیشتمانی له‌باره‌ی ده‌ستوره‌وه و بریاری كۆتاییش بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌ستور جه‌ماوه‌ری كوردستانه. حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه‌و خواستی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئاشتی و ئارامی و هه‌نگاوه‌كانی كوردستان بۆ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و كاریگه‌ریی زیاتر له ناوچه‌كه‌و جیهان، هاوكار و پشتیوان ده‌بێت بۆ هه‌ر كۆده‌نگی و سازان و پێكهاتنێك كه پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه بكات كه به خوێن و خه‌باتێكی دژوار به‌ده‌ستمانهێناون و له ئامانجه باڵاكانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییمان نزیكترمان بكاته‌وه.
پابه‌ندبوون به بریاری په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی دیموكراسی و ره‌دكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره خۆسه‌پاندنێكی سیاسی و ته‌ئكید كردنه‌وه له‌سه‌ر ته‌وافق و پێكه‌وه سازان، نیشانه‌ی نیه‌ت پاكی و پابه‌ند نه‌بوونتانه به پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ڵام مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردستان و ده‌یان شۆرش و هه‌زاران شه‌هید و ئه‌نفال و كیمیاباران و راپه‌رین و نزیكه‌ی بیست و سێ ساڵ ئازادی و وڵات بینا كردن، به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌و مێژوویین كه پێویسته ده‌ستێكی ئه‌مینی پێشمه‌رگانه رابه‌رایه‌تی بكات. هیوادارین په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێزتان كه دوای زنجیره‌یه‌ك هه‌وڵی ترتان دێت بۆ ده‌ربازكردنی كوردستان له قه‌یران و گه‌یشتن به سازان، هانده‌ر بێت بۆ تۆخ كردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی یه‌كخستن وهاوبه‌شییه زۆر‌و ئامانجه نیشتمانییه‌كان، له‌پێناو به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌زموونی سیاسی و ئابووری و ئاسایش له‌م هه‌رێمه‌دا و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ململانێ سیاسی و دیموكراسیه‌كان له چوارچێوه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان و به‌دوور گرتنیان له پرسه چاره‌نووس ساز و مه‌سه‌له ستراتیژیه‌كان.
دووباره ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین و به ئومێدی سه‌ركه‌وتنی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان له سایه‌ی ئاشتی و دیموكراسی و ده‌وڵه‌تی قانون و دامه‌زراوه‌ییدا.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود؛
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
2013/7/17
