لە هەولێر كلینیكێكی پزیشكیی بیانی داخرا

لە هەولێر كلینیكێكی پزیشكیی بیانی داخرا
18ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیەكەوە لیژنەكانی قایمقایمیەتی هەولێر ئاگاداركرابۆوە بە بوونی چەند سەرپێچییەكی یاسایی لە (بلو كریسنت كلینیك)ی ناو گوندی بەریتانی لە شاری هەولێر، لیژنەكانی بەدواداچوون لێكۆڵینەوەیان كردوەو ئەمرۆش ئەو سەنتەرەیان داخست.

لەو سەردانە مەیدانیەدا دەركەوت كە بەبێ بوونی پزیشكی دەرمانساز و بێ مۆڵەتی سەندیكای دەرمان سازانی كوردستان دەرمان بە نەخۆش دەدەن، هەروەها چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشەكان ئەنجام دەدەن بەبێ ئەوەی ئەنجامدانی وەها كارێك لە نێو كلینیكەكەدا رێگا پێدراو بێت، بروانامەوی ئەو پزیشكانەی كە لەو كلینیكە كاردەكەن لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمەوە بەراورد و پەسند نەكراون، لەسەرووی هەموو ئەوانەشەوە نرخی بلیتی سەردانكردنی نەخۆش زۆر لەوە زیاتربووە كە وەزارەتی تەندروستی دیاریكردوە، هەر بۆیە لەلایەن لیژنەكەوە بریاری داخستنی ئەو كلینیكە درا تا ئەوكاتەی سەرجەم مەرجە یاساییەكان رەچاو دەكات.
Top