لێدوانی گووته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پشتبه‌ستن به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت وه‌ك به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی بۆ مسۆگه‌ركردنی پاكی و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌م بڕیاره، شێوازێكی گونجاو نییه، بۆیه داوا ده‌كات جیاكردنه‌وه و بژاردنی ده‌نگه‌كان، به‌پێی ئه‌و یاسا و ڕێسایانه بێت كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوون كه تا ئێستا كۆمسیۆن خۆی په‌یڕه‌وی كردووه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا.
دكتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
17-7-2013
