چاوەڕوان دەکرێت لەمانگی رەمەزان نوری مالیکی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات

چاوەڕوان دەکرێت لەمانگی رەمەزان نوری مالیکی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات
16ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی رەمەزان نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، ئەمەش وەک وەڵام دانەوەیەک بۆ سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێم بۆ بەغدا.

فلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد لە ماوەی رابردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ ئەوەی دووبارە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ پیشاندانی نیازباشی و پابەندبوون بەو رێککەوتنەی لە نێوان ھەردوولا کراوە.

فەلاح مستەفا گوتیشی: تا ئێستە کاتی سەردانی نوری مالیکی بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام بەڵێنی ئەوەی دابوو لە مانگی رەمەزان سەردانەکەی بۆ ھەرێم ئەنجام بدات، بەڵام زۆرجار بەھۆی بارودۆخی سیاسی و پێشھاتەکان بەرنامەکان گۆڕانکاری بەسەردێت .
Top