بنكەیەكی تەندروستی لە مەرزی پەروێزخان کرایەوە
بەرێوەبەری گتشی تەندروستی گەرمیان، د. حەسەن رەمەزان، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بنكەیەكی تەندروستیان لەو مەرزە كردەوە كە بە گوژمەی 80 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێكراوە.
د. حەسەن ئاماژەشیدا، كردنەوەی ئەم بنكەیە لەو سۆنگەوەیە كە مەرزەكە جموجۆڵێكی زۆر ئابووری و بازرگانی بەخۆوە دەبینێت و رێژەیەكی زۆر هاووڵاتی بەمەبەستی بازرگانی و پەرینەوە سەردانی دەكەن، بۆیە كردنەوەی بنكەیەكی هاوشێوەمان بە گرنگ زانی.
رونیشیكردەوە، هەوڵی زیاتر بۆ بەرفراوانتركردنی بنكەكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتیان دەدەن.
