ئەمڕۆ لە هەولێر 2 گەنج خنكان
سەفین عەبدولقادر، سەرپەرشتیاری كرێكارانی پاركی سامی عەبدولڕەحمان، بە (رووداو)ی راگەیاندوه (ژنەكە بە مەبەستی شۆرینی دەموچاوی چۆتە سەر لێواری دەریاچەكە و كەوتۆتە ناو ئاوەكە، كوڕێكی كرێكاری پاركەكەشمان، كە ویستبووی فریای بكەوێت و رزگاری بكات، خۆی فڕێداوەتە نێو ئاوەكە، بەڵام نەك ژنەكەی بۆ رزگار نەكرا، بەداخەوە خۆشی خنكا).
سەرپەرشتیاری كرێكارانی پاركی سامی عەبدولڕەحمان، گوتیشی (هەردوو تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادەوەری هەولێركراون).
