لە چوار قەزای دەڤەری سۆران تەنها 53 شوێنەوار بەشێوەی یاسایی بوونیان هەیە

لە چوار قەزای دەڤەری سۆران تەنها 53 شوێنەوار بەشێوەی یاسایی بوونیان هەیە
15ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لە سنووری هەرچوار قەزای سۆران 53 شوێنەوار تۆمار كراون، بەڵام زیاتر لە سێ بەرامبەر لەو شوێنەوارانە لە سنووری سۆران بوونیان هەیەو گرنگیان پێ نەدراوەو لە هەوڵی ئەوەدان زۆرێك لە شوێنەوارەكان دەست نیشان بكەین و تۆماربكەن.

بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران (عەبدولوهاب سلێمان) تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: لە سنووری هەرچوار قەزای (چۆمان، ڕواندز، سۆران، مێرگەسۆر) 53 شوێنەوار تۆماركراون، بەڵام زیاتر لە سێ بەرامبەر لەو شوێنەوارانە لە سنووری سۆران بوونیان هەیە، گرنگیان پێ نەدراوە، بەڵام ئێستا تیمێكمان پێكهێناوەو چەند فەرمانبەرێكمان ڕەوانەی خولێك كراون، پاش دەرچوونیان لە خولەكە، حكومەت چەند دەزگایێكمان بۆ دابین دەكات بۆ ئەوەی بتوانین بە دواداچوون بۆ شوێنەوارەكان بكەین و زیاتر هەوڵبدەین شوێنەوارەكان بپارێزین.
Top