بەرخێک بە بەرێوەبەری شارۆچکەی سەعدیەدا تەقیەوە
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: کاتێک ئەحمەد زەرگۆشی، بەڕێوەبەری شارۆچەکەی سەعدیە، بەرەو شوێنی کارکردنی دەچوو، لە شەقامێکی سەرەکیدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی پێدا تەقیەوە و ئەم هەوڵە تیرۆریستییە تەنیا زیانی مادیی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکە، ئۆتۆمبێلە بومبڕێژکراوەکە کاتی تەقینەوەی تەنیا بەرخێکی تێدا بووە.
شیاوی ئاماژەیە، ئەمە چەندەمین جارە بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەعدیە لە هەوڵی تیرۆرکردنی رزگار دەبێت.
