به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كونسوڵگه‌ری كشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی ساڵیادی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسای گێڕا
له رێوڕه‌سمێكدا كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون ، ئالان گێبخات كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان له په‌یڤێكدا داوای لێبووردنی له ئاماده‌بووان كرد به ناوی باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق به هۆی ئاماده نه‌بوونی له كوردستان به هۆی سازدانی هه‌مان ئاهه‌نگ له به‌غدا و تیشكی خسته سه‌ر مێژووی فه‌ڕه‌نسا له دوای شۆڕشی ئه‌م وڵاته و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا 133 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 14ی ته‌مموز وه‌كو رۆژی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسا به فه‌رمی دیاریكرا و ئه‌و كاته 10 ساڵ بوو له ژێر رژێمی كۆماری سێیه‌م به‌ڕێوه ده‌بردرا و له ساڵی 1880 كۆمه‌ڵه‌ی نیشیتیمانی فه‌ڕه‌نسا رۆژی 14ی ته‌مموزی به جه‌ژنی نیشتیمانی دیاریكرد به بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكات ئایا ئه‌م یاده بۆ ساڵی 1789 یان 1790 ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه ئه‌م رۆژه دوو یاد له خۆ هه‌ڵده‌گرێت یه‌كه‌میان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌سه‌ر قه‌ڵای پاستیل له 1789 وئه‌وه‌ی دیكه‌یان له ساڵی 1790 یادی فیدراڵیزم و ئاشته‌وایی نیشتیمانییه.
كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێم ستایشی پێشكه‌وتنی ئه‌مڕۆی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرد و نیشانی‌دا هه‌ر دیپلۆماتێك بیه‌وێ به‌دواداچوون له باری ناوچه‌كه بكات ئه‌وا بێگومان ناتوانێ خۆی له گۆڕانكارییه ئیجابییه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستانی عێراق به دوور بخات كه له به‌رامبه‌ردا له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا تیرۆر له په‌ره‌سه‌ندندایه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه و هیوای خواست به زووترین كات سه‌رۆك تاڵه‌بانی بگه‌ڕێته‌وه عێراق و به حیكمه‌تی خۆی ببێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی.
گێبخات رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كانی ئه‌مڕۆی عیراق به‌رز نرخاند و دووپاتیكرده‌وه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك هه‌میشه جێگه‌ی رێز و ستایشی فرانسوا هۆڵاندی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسایه و سه‌رۆك هۆڵاندیش له كاتی پێشوازیكردنی له سه‌رۆك بارزانی له كۆشكی ئه‌لیزیێ ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه هاوكات ئاماژه‌ی به ژیانی سه‌قامگیر و ئارامی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به لێبوورده‌یی و قبووڵكردنی جیاوازییه‌كان و به حیكمه‌ته‌وه ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی به‌رقه‌راركرد به تایبه‌تی له له باوه‌شگرتنی ئه‌و كه‌مینانه‌ی له شوێنه‌كانی دیكه‌وه ماڵ وحاڵی خۆیان به جێده‌هێڵن و له هه‌رێمی كوردستاندا به ئازادییه‌وه ده‌ژین ئه‌مه جگه له له‌باوه‌شگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ری سووریا دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌مه لای حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا جێگه‌ی بایه‌خه . راشیگه‌یاند كۆمپانیاكانی فه‌ڕه‌نسا به سوود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ، رۆژ به رۆژ له هه‌رێمی كوردستاندا له زیادبووندان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا ته‌نها له بواری سیاسی و ئابووریدا نییه به‌ڵكو له‌بواری كولتووری و په‌روه‌رده‌یی و خوێندنی باڵاشدایه و ئاشكرایكرد له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له سلێمانی قوتابخانه‌یه‌ك به ناوی دانیال میتیڕان ده‌كرێته‌وه.
پاشان فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یڤێكدا وێڕای پیرۆزبایی بۆ گه‌لی فه‌ڕه‌نسا به‌بۆنی رۆژی نیشتیمانیی ئه‌م وڵاته دووپاتیكرده‌وه ئه‌م شۆڕشه به بۆنه‌ی هه‌ر چ یادێك بێت گرنگ ئه‌وه‌یه وڵاتێكی به‌هێزی بونیاد نا و بووه هۆی گۆڕینی رێڕه‌وی ئه‌م وڵاته و جیهان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا و قۆناغی تازه له سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و دانانی ده‌ستوورێك كه هه‌رسێ بنه‌مای سه‌ره‌كی ئازادی و یه‌كسانی و برایه‌تی به پێچه‌وانه‌ی عیراق كه له ساڵی 1958 و له هه‌مان رۆژدا سیسته‌می كۆماری راگه‌یاند به‌ڵام پێشكه‌وتنی به خۆیه‌وه نه‌بینی.
فه‌لاح مسته‌فا دووپاتیكرده‌وه له ماوه‌ی 225 ساڵی رابردوودا فه‌ڕه‌نسا به‌شداری گه‌وره‌ی له بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌هێزی دیموكراسی كردووه و گه‌لی كوردیش دۆستایه‌تی گه‌لی فه‌ڕه‌نسای هه‌ڵبژارد و ئه‌م گه‌له به‌م دۆستایه‌تیه و ئاستی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته حۆشحاڵه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كورد و فه‌ڕه‌نسا به یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه تازه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی دێرینه و له مێژووی هاوچه‌رخدا بۆ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی كۆچكردوو فرانسوا میتیران له ساڵی 1992 له كۆشكی ئه‌لیزیێ پێشوازی له سه‌رۆك بارزانی ، له ساڵی 2010 ش سه‌رۆكی پێشووی فه‌ڕه‌نسا پێشوازییه‌كی گه‌رمی له سه‌رۆك بارزانی كرد و ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ڕێزیان بۆ فه‌ڕه‌نساش بووه هۆی ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی گشتگیر له نێوان كوردستان و فه‌ڕه‌نسا .
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به خه‌بات و قوربانیی گه‌لی كورد دا كاتێك له ساڵی 1991 دا له‌پێناو مافی ره‌وای خۆی له دژی رژێمی دیكتاتۆری و تۆتالیتاری سه‌ددام حوسێن راپه‌ڕی له پێناو بونیاد نانی سیسته‌مێكی دیموكرات و ئازاد و فره لایه‌ن بۆ هه‌رێم ، به هه‌بوونی داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی حكوومی و بزاڤێكی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری دووپاتیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به هاتنه‌دی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ نه‌وه‌كانی ئه‌و ئامانجه‌ش ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئه‌م هه‌رێمه به ته‌واوی ره‌نگده‌داته‌وه .
هه‌ر له میانه‌ی په‌یڤه‌كه‌یدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه تیشكی خسته‌سه‌ر مێژووی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان هه‌رێمی كوردستان وفه‌ڕه‌نسا كه له ساڵی 2008 به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێم ده‌ستیپێكرد و له‌ناوه‌ڕاستی 2009 دا بوو به كونسوڵگه‌ری گشتی و به‌شه‌كانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له خۆگرت و د.فرێدرێك تیسۆش یه‌كه‌مین كونسوڵی ئه‌م وڵاته بوو له هه‌رێم و نیشانی‌دا تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌م وڵاته سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدایه هاوكات دووپاتیكرده‌وه گه‌لی كورد هیچ كاتێك دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆچكردوو و خاتوو دانیال میتران له یاد ناكات كه له رۆژانی سه‌ختدا پاڵپشتییان له‌م گه‌له كرد به تایبه‌تی له ده‌ركردی بڕیاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، هه‌روه‌ها نیشانی‌دا حكوومه‌تی هه‌رێم به چاوی پڕ بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته فه‌ڕه‌نسا و داوای لێ‌كردن له بواری جیاجیادا هاوكاری هه‌رێم بكه‌ن و هه‌ردوولا زیاتر له یه‌كتر نزیك ببن به تایبه‌تی به هه‌بوونی گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ردوولا .
شیاوی باسه فه‌ڕه‌نسا له 14ی ته‌مموزی 1789 له دژی رژێمی پاشایه‌تیی ئه‌و كات راپه‌ڕی و له ساڵی 1790 له هه‌مان رۆژ سیسته‌می فیدراڵی له‌م وڵاته دا راگه‌یه‌ندرا.
