ھاووڵاتیان بەشداری لە پاراستنی ئاژەڵی کیوی دەکەن

ھاووڵاتیان بەشداری لە پاراستنی ئاژەڵی کیوی دەکەن
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لە شارۆچکەی کفری لە گەرمیان ھاووڵاتیان لەسەر ئەرکی خۆیان و بۆ پارستنی گیانی ئاژەڵانی کێوی بیری ئیرتیوازی لێدەدەن و پۆلیسی دارستانیش ھەنگاوەکەیان بەرز دەنرخێنێ.

عەقید شوان محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان راگەیاند: لە ئێستادا لە رێگە وشکانیەکانی سنوری شارۆچکەی کفری لە گەرمیان ژمارەیەک ھاووڵاتی خێرخواز و دۆستی ژینگەو ئاژەڵان لەسەر ئەرکی خۆیان ھەستاون بە لێدانی بیری ئیرتیوازی، ئەوە جێگەی دەستخۆشیە و ئەو ھەنگاوە رۆلێکی باشی دەبێت لە پاراستن و ھێشتنەوەی ئاژەڵە کێویەکان و بەجۆرێک لە جۆرەکان ھاوکاری کردنی ئێمەشە وەک پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان.
Top