11ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سوریا شکستی ئیسلامییەکانی ئیخوان موسلیمنی میسری لە فەرمانڕەوایتیکردنی ئەو وڵاتە، بەشکستی ئسلامییە سییاسییەکان ناوبرد، بەشار ئەسەد لو کۆبوونەوەیدا ئەوەشی راگەیاند: گەلی سوریا پێوستە ئەوە بزانێت ئیسلامی سیاسی توانای بەرێوەبردنی وڵاتی نییە، باشترین نموونەش شکستی ئیسلامییەکانە لە میسر، بەشار ئەسەد هەروەها رایگەیاند ئەو گرووپە ئیسلامییانەی کە ئێستا فتنە و ئاژاوە لە سوریا دەنێنەوە، هەمان ئەو عەقلییەتە نەفامەیان هەیە، کە ناتوانن درێژە بە فەرمانڕەوایی وڵات بدەن و گەلی سوریاش ئەو کات شکستی گەورەی تووش دەبێت، باوکی بەشار , حافز ئەسەد سەرۆکی ئەو کاتی سوریا لە ساڵی 1980 ژەمارەیەکی زۆری لە ئیخوانەکانی موسلیمنی سوریای لە سیدارە دا ، هاوکات تەنها بە ئەندام بوون لە بزووتنەوەکەوەدا سزاکەی لای ئەسەد لەسێدارەدان بوو.