لە تەقینەوەکەی دووزخورماتوودا 34 كەس بوونە قوربانی

لە تەقینەوەکەی دووزخورماتوودا 34 كەس بوونە قوربانی
11ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراو لە لبەردەم دادگای قەزای دووزخورماتوو تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا 6 پۆلیس كوژران و 28 هاووڵاتییش بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنییەكە گوتی، تەقینەوەكە كە لە ڕێی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیاوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجام دراوە، بووەتە هۆی كوژرانی 6 پۆلیس برینداربوونی 28 كەس كە هاووڵاتیی مەدەنین.
زیاتر گوتی، پاش تەقینەوەكە، هێزە ئەمنییەكان شوێنی ڕووداوەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە و بریندارەكانیشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی دووزخورماتوو كردووە.
بە گوتەی سەرچاوەكە، جیا لە زیانی گیانی، 12 خانووی نزیك شوێنی ڕووداوەكە زیانی زۆریان بەركەوتووە و 4 ئۆتۆمبێلیش سوتاون.
نزیكەی 2 مانگە قەزای دووزی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، كردەی تیرۆر تێیدا زیادی كردووە؛ ئەمە پاش ئەوەی كە حكوومەتی بەغدا ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی تێیدا برەو پێ داوە.
Top