سەرۆکی ھەرێم سەبارەت بە ھەڵوێستی خۆی لەبارەی یاساکانی ئەم دواییەی پەرلەمان گوتار پێشەکەش ناکات
چەند ڕۆژێکە هەندێ لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەردەوام هەواڵی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاساکانی ئەم دواییەی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت و لەخۆیانەوە وادەشیان بۆ ئەو وتارە داناوە.
ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەو هەواڵانە ڕاست نین و سەرۆکایەتیی هەرێم خۆی وادەی بڵاو کردنەوەی هەڵوێستەکانی دیاری دەکات.
دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
10/7/2013
