تیمێکی ئەکادیمیای مونیخ بۆڤیتنەری تایبەت بەگیاندارە کیویەکان سەردانی دەڤەری بارزان دەکەن

تیمێکی ئەکادیمیای مونیخ بۆڤیتنەری تایبەت بەگیاندارە کیویەکان سەردانی دەڤەری بارزان دەکەن
١٠ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەھەماھەنگی دەزگای ھەرمان لەبارزان بەمەبەستی ناساندنی ژینگەی ناوچەکە لەسەر سیستەمی \"مرۆڤ و ژینگەناساندن لەجیھان\"" تیمێکی ئەکادیمیای مونیخ بۆ ڤیتنەری تایبەت بەگیاندارە کێویەکان لە ئەڵمانیا کە پێکھاتوون لە جۆلیا مالت زن – فرانگ-ھەنینگ ڤیزنەر پسپۆری شارەزاو تایبەتن بە گیاندارە کێویەکان، ھەروەھا تیمێکی تەلەفزیۆنی باڤاریا تایبەت بە دیکۆمێنت کردن سەردانی دەڤەری بارزانبان کرد. لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ھەر یەک لە نەوزاد ھادی پارێزگای ھەولێرو ر حاکم سەمەد سەرۆکی دەستەی چاکردن و پاراستنی ژینگە بەشێوەی جیا جیا باس لە ئامانجی سەردانەکەو شێوازی لێکۆڵینەوەو چۆنیەتی بەرێوەبردنی کارەکانیان کرا لەو ماوەیەی کە لە دەڤەرە کە دەمنێنەوە. ئەو تیمە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە دەڤەری بارزان دەمینێتەوە بە ھاوکاری دەزگای ھەرمان لێکۆڵینەوە لەسەر گیانداە کیویەکانی ئەو دەڤەرە دەکەن."
Top