ماوه‌ی‌ تۆماری‌ ناوی‌ كاندیدی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان، 10 ڕۆژی‌ دیكه‌ درێژ كرایه‌وه‌

ماوه‌ی‌ تۆماری‌ ناوی‌ كاندیدی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان، 10 ڕۆژی‌ دیكه‌ درێژ كرایه‌وه‌
١٠ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)-هه‌ر ئێستا كۆمیسیۆنی‌ بالاَی‌ سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆی له‌ شاری‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدا و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژی‌ دیكه‌ بدرێت به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی‌ ناردنی‌ ناوی‌ كاندیده‌كانیان بۆ كۆمیسیۆن به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌ولێری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هۆڵی‌ كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌ به‌ په‌یامنێری گوت به‌هۆی سه‌ختیی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كانده‌یده‌كان له‌لایه‌ن قه‌واره‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ لیستی‌ كراوه‌یه‌ و كاتی‌ زیاتری‌ ده‌وێت، بۆیه‌ كۆمیسیۆن 10 ڕۆژی‌ دیكه‌ واده‌ی‌ ناردنی‌ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ درێژ كرده‌وه‌.
جێگه‌ی‌ ئه‌ماژه‌یه‌ ئه‌مڕۆ دوایین واده‌ بوو بۆ وه‌رگرتنی‌ ناوی‌ كاندیدی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌لاَم هه‌تا ئێستا هیچ كام له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ خۆیانیان بۆ كۆمیسۆیۆن نه‌ناردووه‌.
Top