دەزگای خێرخوازیی بارزانی شیرو کەلوپەلی منداڵ بەسەر ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کۆیە دابەش دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی شیرو کەلوپەلی منداڵ بەسەر ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کۆیە دابەش دەکات
٩ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ زیاتر بە ھاناوەچوونی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان، پاش چەندین جار لە دابەشکردنی کۆمەک و ھاوکارییەکانی بەسەر ئاوارەکانی کامپی ئازادی لە شارۆچکەی کۆیە، دوێنێ پێداویستی بەسەر ٢٢٥ منداڵی ساوادا دابەش کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرێگەی تیمەکانییەوە ھەڵدەستێ بە دابەشکردنی شیر و کەلوپەلی منداڵان بەسەر ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە شارۆچکەی کۆیە کە زیاتر لە ٢٢٥ منداڵ سوودمەند دەبن.

لەو بارەیەوە موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: بەپێویستمان زانی جگە لە بەردەوامی کۆمەک کردن و بەھاناوەچوونی زیاتری ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان, ئەمڕۆ ھاوکارییەکی دیکە پێشکەش بە منداڵانی کەمپی ئازادی لەشارۆچکەی کۆیە بکەین, بۆ ئەوەی بتوانین کەلێنێک و پێداویستییەکی رۆژانەی منداڵانی ئەو کامپە دابین بکەین. ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا, جگە لەم ھەڵمەتە بەشێوەیەکی گشتی بەردەوام دەبین لە ھاوکاریکردنی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.
Top