٩ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- مینلابەرێک کە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بواری مینلابەری کار دەکات، لە دەڤەری مێرگەسۆر مینێکی پێدا تەقیەوەو لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار بوو. زێبار خالید بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی ھەولێر رایگەیاند: مینلابەرێک بە ناوی عیمران ئیبراھیم ٢١ ساڵ کە خەڵکی شاری دھۆکە، لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە کێڵگە مینەکانی سنوری ناحیەی شێروان مەزن بە ناوی کێڵگە مینی \"پشتی گویزێ\""، مینێکی دژە کەسی لە جۆری vs٥٠ ی پێدا دەتەقێتەوەو بەھۆیەوە ناوبراو ھەردوو قاچی لەگەڵ بەشێکی زۆر لە جەستەی بە سەختی بریندار دەبێت، ھەر دوایی رووداوەکە لە لایەن یاریدەدەری پزیشکی کە لەگەڵ تیمەکە دایە فریاگوزاری سەرەتای بۆ ئەنجام دەدەرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر دەکرێت، دوایی گەیاندنیشی بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر بەھۆی خراپی باری تەندروستی چەندین نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت و بە پێی دواین "