ھاتووچۆی ھەولێر: لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا بەھۆی رووداوی ھاتوو چۆ زیاتر لە ١٥٠ ھاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتووچۆی شاری ھەولێر ھەروەھا گوتی: لەماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای ھەولێر\"٦١٤\""رووداوی جۆراو جۆری ھاتووچۆ تۆمار کراون، لە ئاکامی ئەو رووداوانەدا ١٥٥ ھاووڵاتیان کە جگە لە پیاو، ئافرەت و منداڵیش ھەیە گیانیان لەدەستداوەو دوو ھەزارو ٦ کەسیش بریندار بوون.
ھەروەھا گوتی: ئەمە لە کاتێکدایە لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو ٥٤٩ رووداوی ھاتووچۆ تۆمار کرا بوو کە بەو ھۆیەوە ١٠٢ ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدابوو و ٤٨٩ی دیکەش بریندار ببوون.
"
