UN پێشوازی له سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی ده‌كات
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی یونامی، مارتن كۆپلهری نوێنه‌ری بان كی مون سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ قوتاركردنی عێراق له‌و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه كۆپله‌ر ده‌ڵێ ”ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌و ویسته سیاسییه ئاشكرا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئاڵۆزه‌كان كه له‌نێوان مه‌ركه‌ز و ئه‌و هه‌رێمه له‌رێگای دیالۆگ و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق“.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا كۆپله‌ر ده‌ڵێ ”هیوادارین ئه‌و گفتوگۆیانه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان باشتر بكات و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق هه‌بێت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماده‌یه بۆ دابینكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك كه پێویست بكات“.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ته‌مموزی ٢٠١٣، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له دوای دوو ساڵ، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران و نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق كۆبوویه‌وه.
