بەتۆمەتی رفاندنی منداڵ دەستگیردەكرێت
عەمید سەحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای ئەوەی منداڵێكی تەمەن یەك ساڵان لە گەڕەكێكی شاری كەركوك دۆزرایەوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكرد و توانرا ژنێك دەستگیر بكرێت بە تۆمەتی رفاندن و دواتر فڕێدانی ئەو منداڵە تەمەن یەك ساڵە.
وتیشی: لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراوەكەدا دەستیپێكردووە و دۆسیەكەشی رەوانەی دادگا كراوە.
