کەرکوک.. پۆلیس منداڵێکی رزگار کرد و تۆمەتبارێکیشی دەستگیر کرد
لەو بارەیەوە عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکان رایگەیاند لێکۆڵینەوەکانیان بۆ رووداوەکە دەستپێکردوە و کەسێکی گومانلێکراویشیان دەستگیرکردوە کەدەستی لەرووداوی دزین یان رفاندنی ئەو منداڵەدا ھەیە.وتیشی ھێشتا روون نەبۆتەوە کەمنداڵەکە دزراوەیە یاخود رفێندراوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر دەخەنەروو.
وتیشی لەبەر تەواو نەبوونی لێکۆڵینەوەکان زانیاری وردتر لەبارەی ناوەرۆکی رووداوەکەوە ئاشکرا ناکەن.
