عێراق.. لەدوو پەلاماری تێرۆریستی جیادا لە حللەو پارێزگای سەڵاحەدین ٧کەس کوژران

عێراق.. لەدوو پەلاماری تێرۆریستی جیادا لە حللەو پارێزگای سەڵاحەدین ٧کەس کوژران
8ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەھۆی پەلامارێکی تێرۆریستییەوە لە حللە، ئەفسەرێک و چوار ئەندامی خێزانەکەی کوژران و لە ‏سەڵاحەدینیش تێرۆریستیان ھێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکینینی ھێزەکانی سەحوە.‏
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی عێراق رایگەیاند دوێنێ شەو ژمارەیەک تێرۆریست ھەڵیانگوتاوەتە ‏سەر ماڵی ئەفسەرێکی پۆلیس لە حللە و ئەفەسەرەکە و دایکی و خێزانەکەی و دوو منداڵییان ‏لەیەکێک لە ژوورەکانی ئەو ماڵەدا کوشتووە.‏
روونیشیکردەوە کە ھەریەک لە تەرمەکان شوێنەواری چەند گوللەیەکیان پێوەدیا بووە.‏

لەلایەکی دیکەشەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، دوێنێ شەو ژمارەیەک ‏چەکداری تێرۆریست ھەڵیانگوتاوەتە سەر خاڵێکی پشکینینی ھێزەکانی سەحوەو لە ئاکامدا دوو ‏چەکداری سەحوەو دووان لە تێرۆریستیەکان کوژراون.‏
Top