موعەمەر گولەر: كشانەوەی پەكەكە بە دڵی ئێمە نییە
ماڵپەڕی پرێس تورك لە سەر زاری وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گولەر گواستوویەتەوە كە پەكەكە تا ئێستە نزیكەی سەدا 20ی هێزە چەكدارەكانی خۆی لە نێو سنورەكانی توركیادا كێشاوەتەوە و ئەم رێژەیەیش رێژەیەكی زۆر كەمە، بۆیە حكوومەتی توركیا تا ئێستە لە پرۆسەی كێشانەوە زۆر رازی نییە.
سەبارەت بە دامەزراندن و چۆڵكردنی قەرەقووڵەكانی سوپای توركیایش وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەو قەرەقووڵانە كە سوپا دەستنیشانیان بكات چۆڵ دەكرێن و ئەوانەیش كە سوپا پێویستی پێیانە سەر لە نوێیەوە ئاوەدانیان دەكاتەوە.
