حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەراندا نییە

حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەراندا نییە
٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بەردەوامە و فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقیش چەندین جار داوای لە حکومەتی عێراق کردوە، ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ وڵاتاندا هەڵبوەشێنێتەوە کەتایبەتن بەو پرسە. حکومەتی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەراندا نین.


یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دکتۆر\"دیندار زێباری\""، ڕایگەیاند: \""له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ زۆری‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ عێراق و كوردستان. پێویسته‌ گه‌ڕاوه‌كان خۆیان بڕیاربده‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌یان خۆبه‌خشانه‌ بێت بۆ كوردستان\"".

دیندار زێباری، گوتی:\""له‌ كوردستان له‌ په‌نابه‌ری‌ زۆر هه‌یه کە‌ وڵاته‌ دراوسێكانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی کوردساتان\"".

ئەم لێدوانەی یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەکاتێکدایە کە فیدراسیۆنی سەرتاسەریی پەنابەرانی عێراق بەردەوام داوای لەحکومەتی عێراق کردوە سەرجەم ئەو ڕێکەوت و پرۆتۆکۆڵانە هەڵبوەشێنێتەوە کەلەگەڵ وڵاتان بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران کردوویەتی."
Top